محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دواخست
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئێران هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی دواخست، ده‌شڵێت: "عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت وجودی نیه و سه‌روه‌ری نیه".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه "دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڕێم بۆ ئێران توانی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه بتوێنێته‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێده‌كرا، هه‌روه‌ها دوای سه‌ردانی شاندی هه‌رێمیش كه ئه‌مجاره سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌رێم به‌شداربوون له پرسه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا، كه به‌رپرسانی عێراقیش ئاماده‌ی پرسه‌كه بوون بۆیه ڕه‌نگه وه‌ك جۆرێك له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌شداریه‌ی لایه‌نی كوردی و عێراقی بێت له پرسه‌ی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود باسی له‌وه كرد كه "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی شانده‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ك لایه‌نه سیاسییه‌كان كردی، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و زیاتر كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرا، هه‌روه‌ها باسكردن بوو له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا كه ئه‌مساڵ دوانه‌كه‌وێت، جگه له‌وه‌ی باسكردن بوو له بابه‌تی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی كردن، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌شداربوون هه‌مووی كۆمپانیایان هه‌یه، ئێستاش ئه‌و كۆمپانیایانه له كاردان و له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیادا، ئه‌مانه به كورتی ئه‌و باسانه بوون كه شاندی ئێرانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم باسی كردن، حه‌تمه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرتری باسكردووه".
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ تاران هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی له 10\6 دواخست، چونكه وه‌ك ده‌زانرێت ماوه‌یه‌كی زۆر كێشه هه‌بوو له‌ناو هه‌رێمدا له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردن و به‌غدا و كۆمسیۆنیش سوربوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا".
ده‌شڵێت: "كه سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی تارانی كرد، هێشتا له ئێران بوو كه له به‌غداوه هه‌ڵبژاردن دواخرا و كۆمسیۆنیش ئه‌و پۆسته‌رانه‌ی ناردی بۆ ئیمارات له چاپكردنی وه‌ستاندی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و پێشوازییه‌ی ئێران له سه‌رۆكی هه‌رێمی كرد، و بینینی ڕه‌هبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دڵنه‌وایی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو به‌تایبه‌ت بۆ بۆردومانكردنی ماڵی پێشره‌و دزه‌یی، چونكه بۆ به‌شێك له سه‌رۆكی وڵاتانی تر ئاسان نییه ڕه‌هبه‌ری كۆماری ئیسلامی ببینن، به‌ڵام بینیمان سه‌رۆكی هه‌رێم چۆن پێشوازی لێكراو و بینی، من پێم وایه هه‌م هه‌رێمی كوردستان وه هه‌م ئێرانیش گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێوستییان به‌یه‌كتره".
راشیگه‌یاند كه "ئێستا عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت وجودی نیه و سه‌روه‌ری نیه، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له به‌عشیقه‌یه ڕۆژانه فڕۆكه و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هاتوچۆ ده‌كه‌ن، له هه‌ر وڵاتێكدا یه‌ك سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له وڵاتێكی تر بێت و سنوری به‌زاندبێت، سه‌رۆكی وڵاتی داگیركا‌ر پێشوازی لێناكرێت تا نه‌كشێته‌وه، كه‌چی عێراق شه‌ش مانگ حه‌فله‌ی كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان سه‌ردانی كرد".
PM:06:27:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت