حەج و عهمڕەی هەرێم: یهكهم كاروانی حاجیانی ههرێم 22ی ئهم مانگه دهگهرێنهوه
وێستگه نیوزـ
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عهمڕەی هەرێمی کوردستان كاتی بهرێكهوتنی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستانی بەڕێگەی وشکانی و ئاسمانی راگهیاند.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عهمڕەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی لە رۆژی 22\6\2024 و لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەرێ دەکەون و بەرێگەی ئاسمانییش لە رۆژی 24\6\2024، لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
دهشڵێت: دوایین کاروانی حاجیانی کوردستان لە رۆژی 30\6\2024، لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگەنەوە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دێت.
داواشی لە کەسوکاری حاجیان كردوه بە هیچ شێوەیەک سەردانی فرۆکەخانەکان نەکەن بە مەبەستی پێشوازیکردن لە حاجیان چونکە پاسی تایبەت بۆ گواستنەوەیان ئامادەکراوە و بۆ ئەوەی قەرەباڵغی لە فرۆکەخانەکان دروست نەبێت.
PM:03:56:19/06/2024
ئهم بابهته 1212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت