پارێزگای هه‌ولێر: پرۆسه‌ی قوربانیكردن ده‌ستیپێكرد
وێستگه‌نیوز-
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه پرۆسه‌ی قوربانیكردن ده‌ستیپێكرد كه ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16-6-2024، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری پارێزگار و ئارمان تۆپچوو كونسوڵی گشتیی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان و هاوڕێ ئیحسان به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی و هه‌ڵمه‌ت ههمزهسلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ربڕخانه‌ی هه‌ولێر، پرۆسه‌ی قوربانیكردن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، كه ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سووری توركیا و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه خێرخوازه‌كان، به‌هاوكاری پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت".
پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه "گۆشتی خێرخوازیش له كه‌مپی ئاواره‌كان و به‌شێك له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت".
PM:12:59:16/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت