چه‌ند گوندێكی سنووری پێنجوێن به‌ درۆن بۆردومان كرا


وێستگه‌نیوزـ

بە درۆن چەند گوندێکی سنووری پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکران و ئاگر کەوتووەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزه‌یرانی 2024، بە درۆن گوندەکانی نزارە و کانی میرانا لە سنووری پێنجوێن بۆردوومانکراون و ئاگر لەو ناوچانە کەوتووەتەوە، تا ئێستا زیانەکانی دیار نین.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئەو گوندانە ئاوەدانن و هاووڵاتییان لێی نیشتەجێن، بەڵام بۆردوومانەکە لە پشتەوەی گوندەکان بووە و ناو ماڵەکانی نەگرتووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ فڕۆکەکانى تورکیا چەند جارێکى زنجیرەچیاى کێوەڕەشیان لە قەزاى رانیە بۆردوومانکرد، ئەوەش یەکەمجارە ئەو شوێنە بۆردوومان دەکرێت.


PM:08:14:14/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 2068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت