ورده‌كاری پێشنیارێكی كۆمسیۆنی باڵا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، ورده‌كاری پێشنیارێكی ئاشكرا كرد كه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له "واده‌یه‌كی نزیكدا".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی ئایاری 2024، خاتو جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، به "به‌غداد ئه‌لیوم"ی راگه‌یاندووه كه "كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌باره‌ت به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێكی فه‌رمی ئاماده‌كردووه، تاكو ئه‌مڕۆ بینێرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
جومانه غه‌لای ده‌ڵێت: "تا ئێستا نووسراوه‌كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌وانه نه‌كراوه، چونكه سه‌رقاڵی چاپكردنی و وردبینی كردنین".
وتیشی: "له نووسراوه‌كه‌دا هیچ رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری نه‌كراوه. چونكه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه و ئه‌و ده‌توانێت رۆژێكی نوێ دیاری بكات. ئێمه وه‌ك لایه‌نێكی هونه‌ری، كارده‌كه‌ین بۆ رێكخستنی ڕێوشوێنه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه به گوێره‌ی ئه‌و وادانه‌ی دیاریكراون".
به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ، به‌رپرسێكی كورد كه داوای كرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به ماڵپه‌ڕی ناوبراوی راگه‌یاندووه: "كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، پێشنیارێكی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، خستووه‌ته به‌رده‌ست سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێشنیاره‌كه بریتییه له‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 3 ئه‌یلولی 2024 و ده‌نگدانی گشتی رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 5 ئه‌یلولی 2024 ئه‌نجام بدرێن".
PM:08:15:28/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت