ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ: گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ روداوێكی هاتوچۆدا گیانی له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ هەیەنی لەسەر ڕێگای ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ــ ئاخجەلەر روداوێكی هاتوچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگه‌یاند: ئەمڕۆ هەیەنی تیمەکانیان لە ڕوداوێکی هاتوچۆ ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ كه‌ لەسەر ڕێگای ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ــ ئاخجەلەر روویداوه‌.

ده‌شڵێت: دەستبەجێ تیمی تەندروستی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122ی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌ گەیشتنە شوێنی روداوەکە كه‌ تیایدا گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ گیانی لەدەستدا.


AM:10:27:24/05/2024








ئه‌م بابه‌ته 2516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت