وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان ئەنفلۆنزای باڵندە بووە.
له راگهیهندراوێكدا كه ئهمرۆ چوارشهممه بڵاویكردهوه، وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق سهبارهت بهرتۆماركردنی چەندین حاڵەتی مرداربونەوەی نەورەسەکان لە دەریاچەی دوکان، ئاشكرایكردوه كه بۆ زانینی هۆكارهكه "رێوشوێنی پێوسیت گیرایەبەر و نموونەکان لە تاقیگە پشکنینیان بۆ کرا و دەرکەوت نەورەسەکان تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەبوون و ههر ئهوه هۆكار بووه بۆ مرداربونهوهیان.
وهزارهتی كشتوكاڵ راشیگهیاندوه: هەموو ئەنجامە تاقیگەییەکان نیشانیاندا نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان بە ڤایرۆسیH5N1 مرداربونهتهوه، ئەو ڤایرۆسە لە باڵندەوه بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و بکوژە .
هاوكات سامر حەبیب، بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندوه كه سەرجەم ڤێتێرنەرییەکانیان ڕاسپاردووە چاودێریی توندی پرۆژەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر و شوێنەکانی فرۆشتنی باڵندە بکەن و لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی گوماناویدا سامپڵ بۆ تاقیگەی ناوەندیی بەغدا ڕەوانە بکەن.
رۆژی هەینی 10ی ئایاری 2024، چەند دیمەنێکی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین بڵاوکرانەوە کە ژمارەیەکی زۆریان مرداربوونەتەوە.
لهوكاتهشدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین رایگەیاند، هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی سنوورەکە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.
بۆ ئهو مهبهستهش شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سهردانی هەرێمی کوردستان كرد و سامپڵی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکانیان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری نەخۆشکەوتن و مرداربوونەوەی بە کۆمەڵی نەورەسەکان وهرگرتبوو .
AM:09:37:22/05/2024
ئهم بابهته 2428
جار خوێنراوهتهوه