ئاوات شێخ جه‌ناب: پێویسته فه‌رمانگه‌كان خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می ته‌مویل زاتی بگونجێنن
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له سه‌ر راده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن، ده‌شڵێت "پێویسته فه‌رمانگه‌كان خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می تمویل زاتی بگونجێنن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2024/5/21 ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند كه "له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی هاتۆته ئاراوه پێویسته به‌زوترین كات ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ته‌مویل زاتین جیابكرێنه‌وه و هاوشێوه‌ی عێراق كار به‌سیسته‌می ژمێریاری تایبه‌ت به ته‌مویل زاتی بكه‌ن".
وه‌زیری دارایی وتی: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له سه‌ر ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتیه‌كان گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن به‌پێی یاسای بودجه‌و یاسای ئیداره‌دانی دارایی و له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی".
ئه‌م وتانه‌ی ئاوات شێخ جه‌ناب له میانی خولێكدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هات كه بۆ فه‌رمانگه‌كانی ته‌مویل زاتی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ته‌كان كرابوویه‌وه.
خولی ته‌مویل زاتی له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ فه‌رمانبه‌رانی ژمێریاری فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:10:51:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت