كه‌شناسی: باران بارین و هه‌وره تریشقه به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگهنیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌ری تاوه باران هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه‌كان، بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ش بارانبارین و هه‌وره تریشقه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایاری 2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ئەگەری تاوە باران لە هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكردووه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 22ی ئایاری 2024، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری باران بارینی کەم هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، بە گشتی لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە جێگیر دەبێت. لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە کەشی ناوچەکەمان.
ده‌شڵێت: پلەکانی گەرما نزم دەبێته‌وه به یه‌ك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 33
سلێمانی: 27
دهۆک: 32
کەرکوک: 36
هەڵەبجە: 30
زاخۆ: 32
سۆران: 27
حاجی ئۆمەران: 18
گەرمیان: 36
PM:12:05:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 4552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت