پۆلیسی سلێمانی: ئهو باوكهی كچهكهی خۆی كوشت دهستگیر كرا
وێستگهنیوزـ
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند، هاووڵاتییهكیان دهستگیركردووه كه كچهكه تهمهن 18 ساڵانهكهی خۆی به چهقۆ كوشتووه.
پۆلیسی سلێمانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه تیایدا هاتووه: دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس لە رووداوی كوشتنی كچێك بەدەستی باوكی ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو دەركەوت كە باوكەكە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كچەكەیی و بەسەختی برینداری كردووەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئهوهشی وتووه: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەڕان بەدوای تۆمەتباری هەڵاتوودا، توانرا لەماوەی كەمتر لەدوو كاتژمێر لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن بە هاوكاری ئاسایشی سنوورەكە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
به وتهی پۆلیسی سلێمانی، لە ئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، م لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئهوهشی وتووه، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كچەكەی خۆی كوشتووە.
PM:12:39:20/05/2024
ئهم بابهته 8348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت