ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا سەبارەت بە دەستگیرکردنی میدیاکار شاکار ستار، رایگەیاند: "ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستگیركراوه له ڕاپۆرته‌كانیدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌چه‌ند تۆمه‌تێكی ناڕاست و بێ بنه‌ما و چه‌واشكار تۆمه‌تبار ده‌كات"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌ڵێن به سه‌نته‌ری میترۆ درابوو ئه‌و میدیاكاره ئازاد بكرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه بێت، وادیاره لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له به‌ڵێنه‌كه‌یان پاشگه‌زبوبێتنه‌وه.
شەوی رابردوو لە بازگەی ئاشتی نزیكی كۆیە لەكاتی گەڕانەوەی لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر میدیاكار، شاكار ستار، بێژەر و كارمه‌ندی په‌یجی تیوار نیوز له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی ده‌ستگیركرا.
ئه‌مرۆش ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: تۆمه‌تباری ڕاگیراو ( ش،ع،م ) كاری ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی بۆ چه‌ند زنجیره ڕاپۆرتێكی ناڕاست و چه‌واشه‌كار بۆ په‌یجێكی نافه‌رمی كردوه، له ڕاپۆرته‌كانیدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌چه‌ند تۆمه‌تێكی ناڕاست و بێ بنه‌ما و چه‌واشكار تۆمه‌تبار ده‌كات، به ئامانجی نانه‌وه‌ی پشێوی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی ( 226) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مرۆ به‌ڵێن به سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان درابوو كه ئه‌و میدیاكاره ئازاد ده‌كرێت و رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ به وێستگه نیوز-ی راگەیاند: "بەدواداچونمان كردووەو بڕیارە كەمێكی تر ئازاد بكرێت"، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم بێت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له به‌ڵێنه‌كه‌یان پاشگه‌زبونه‌ته‌وه.