سه‌نته‌ری میترۆ: كه‌مێكی دیكه شاكار ستار ئازاد ده‌كرێت
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
شەوی رابردوو لە بازگەی ئاشتی نزیكی كۆیە لەكاتی گەڕانەوەی لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر میدیاكار، شاكار ستار، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی ده‌ستگیركرا.
		
	
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، شاكار ستار كە وەك بێژەر كاری كردووە، شەوی رابردوو لە بازگەی ئاشتی نزیكی كۆیە لەكاتی گەڕانەوەی لە سلێمانیەوە بۆ هەولێر لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیر كراوه.
	
	
تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان هیچ روونكردنەوەیەكیان لەسەر دەستگیركردنی ناوبراو رانه‌گه‌یاندوه.
	
	
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌و میدیاكاره‌ش، رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ به وێستگه نیوز-ی راگەیاند: "بەدواداچونمان كردووەو بڕیارە كەمێكی تر ئازاد بكرێت."
 
        
        PM:04:59:19/05/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6728
 جار خوێنراوه‌ته‌وه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت