قوباد تاڵه‌بانی: ئێستا یه‌كێتی ده‌توانێت ئه‌و گۆڕانكارییه بكات كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی مام جه‌لال رایگه‌یاند كه به هیممه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی، ئێستا یه‌كێتی هێزێكی زۆر كاریگه‌ره و ده‌توانێت ئه‌و گۆڕانكارییه بكات كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی مام جه‌لال سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی كرد و پیرۆزبایی له ته‌حسین نامق كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند، پاشان گفتوگۆكرا له‌باره‌ی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هاوكێشه سیاسییه‌كان و له‌به‌ر رۆشنایی دوایین گۆڕانكارییه‌كان.
دواتر و بۆ به‌دواداچوونی كاری رێكخراوه‌یی به‌چڕی تاوهتوێی هه‌وڵه‌كانی مه‌ڵبه‌ند كرا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كادران و هۆشیاركردنه‌وه و ئاماده‌سازییان بۆ قۆناغی ئایندهی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی له‌هه‌رێمی كوردستان كه له‌هه‌مووان ده‌خوازێ "كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی یه‌كێتی هه‌ر وه‌ك ئێستا رێكخراو بێت و به‌ته‌نگ داواكاری هاوڵاتیانه‌وه بین و باشترینی خۆمانیان پێشكه‌ش بكه‌ین."
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی دا بۆ به‌هێزتركردنی یه‌كێتی و هێنانه كایه‌ی هاوسه‌نگی هێز و وتی: "ئه‌مڕۆ یه‌كێتی له‌قۆناغی په‌ره‌پێدانه و یه‌ك ده‌نگ و به‌هێزه له‌ژێر سایه‌ی هه‌وڵ و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك بافڵ".
وتیشی: "هه‌موومان وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌ر به‌و به‌هێزییه‌ی ئێستای بمێنێته‌وه و له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی كادیران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت".
راشیگه‌یاند كه "به‌هیممه‌تی سه‌رۆك بافڵ و هه‌ڤاڵانی تر؛ ئێستا یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی عێراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی، هێزێكی زۆر كاریگه‌ره و ده‌توانێت ئه‌و گۆڕانكارییه بكات كه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌كات".
PM:08:45:15/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت