شێوازێكی‌ نوێی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ هه‌رێم ئاشكرا كرا


وێستگه‌نیوز-
ئاسایشی دهۆك رایگه‌یاند كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 51 كیلۆ شله‌مه‌نیدا گرتووه‌ كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری له‌ناودا شاردراوه‌ته‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دهۆك له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان له‌ شاری دهۆك ده‌ستگیر كردووه‌، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر 51 كیلۆگرام شله‌مه‌نیدا گرت، كه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدا حه‌شاردرابوو.

ئاسایشی دهۆك له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌ شوباتی 2024، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سێمێل سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دهۆك ده‌ست به‌سه‌ر 51 كیلۆگرام شله‌مه‌نی گیرا، كه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا حه‌شاردرا بوو".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مادده‌كه‌ و ناردنی بۆ پشكنین، ده‌ركه‌وت له‌ شله‌مه‌نییه‌كه‌دا ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری كریستاڵ هه‌بووه‌".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌، دوو تۆمه‌تباریان به‌ ناوه‌كانی (م. ر. ا.) و (ا. ی. ر.) ده‌ستگیركردووه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كردوونه‌ته‌وه‌.


بۆ بینینی‌ ڤیدیۆ كلیك لێره‌ بكه‌:


PM:08:17:15/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت