قوباد تاڵەبانی: داوای پێداچوونەوەم بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی سلێمانیدا کرد
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم
وێستگه‌نیوزـ
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم داوای پێداچونەوە بەبڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.
قوباد تاڵەبانی، لەپەیامێکدا کە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، "بەشداربوم لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و شاندی یاوەریان".
ئه‌وه‌شی وتووه: "لەکۆبوونەوەکەدا داوام لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کرد کە پێداچوونەوە بکەن بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا".
ئێواره‌ی دوێنێ دوای سه‌ردانی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌یشته هه‌ولێر و دواتر له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبوه‌وه.
AM:11:50:23/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت