راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی توركیا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد و جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ڕێگه‌ی دانوستان و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرایه‌وه.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/22 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیان له سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و شاندێكی یاوه‌ری كرد".
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێت: "پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ردوولا هاوڕابوون له سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ له ڕێگه‌ی دانوستان و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، هه‌روه‌ها بره‌ودان به هاوئاهه‌نگیی و هاریكاری هاوبه‌ش له بواری په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وه‌به‌رهێناندا".
PM:11:52:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت