ئومێد خۆشناو له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای توركیا له قه‌ڵات هاته ده‌نگ
وێستگه نیوزـ
پارێزگاری هەولێر رایگه‌یاند: یه‌که‌م جار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێ، ئه‌وه‌ش بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆلیه و له هه‌موو دونیا کاری وا کراوه و ده‌کرێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق و نیازی ئه‌ردۆغانیش بۆ سه‌ردانكردنی هه‌ولێر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆدا، له دوێنێوه ئاڵای توركیا له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێرو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره دانراوه، ئه‌مه‌ش مشتومڕێكی زۆری ناوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە كه‌ناڵی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، یه‌که‌م جار نییه له کاتی هاتنی سه‌رۆکی وڵاتان ئاڵا له قه‌ڵات هه‌ڵبکرێت و وتی: ته‌نها ئاڵای تورکیا نییه، به‌ڵکو ئاڵای کوردستان و عێراق و تورکیا به‌یه‌که‌وه دروستکراون.
ئومێد خۆشناو وتویەتی: "ئه‌وه بابه‌تێکی پڕۆتۆکۆلیه و له هه‌موو دونیا کاری وا کراوه و ده‌کرێ."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له شەقامەکانی هەولێر له‌پاڵ ئاڵای توركیا ئاڵای کوردستان و عێراقیش بۆ پێشوازیکردن له ئەردۆغان هه‌ڵواسراوه.
PM:03:59:22/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت