کونسوڵخانەی ئەمریکا: پێویستە رۆژنامەنووسان بەبێ ترس و دەستگیرکردنی هەڕەمەکییانە کاربکەن
وێستگهنیوزـ
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە یادی 126 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردیدا رایگەیاند، پێویستە رۆژنامەنووسان بتوانن بەبێ ترس و جیاوازیکردن و دەستگیرکردنی هەڕەمەکییانە کاری خۆیان بکەن.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاندووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وتەیەکیدا دەڵێت، "پێویستە هەمووان بەردەوامبین لە پشتیوانیکردنی راگەیاندنێکی ئازاد کە لایەنێکی بنەڕەتیی حوکمڕانییە دیموکراتییەکەمان و هەموو حکومڕانییە دیموکراتییەکانی تری جیهانە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ئازادیی میدیا و رووماڵکردنی رەوا و پرۆفیشناڵانە و بێلایەنی و جێبەجێکردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان".
باسی لەوەشکردووە، "ئەو رۆژنامەوانانە سەربەرز دەبینین کە لە بارودۆخی مەترسیداردا کاردەکەن و سوپاسیان دەکەین بۆ گەیاندنی راستیەکان پێمان".
کونسوڵخانەی ئەمریکا دەشڵێت، رۆژنامەنووسانە پێویستە بتوانن کاری خۆیان بکەن بەبێ ترس لە جیاکاری لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی و هەراسانکردن و دەستگیکردنی هەڕەمەکیانە.
22ـی نیسانی هەموو ساڵێک،ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردییە و 126 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردیدا تێدەپەڕێت.
PM:12:40:22/04/2024
ئهم بابهته 1144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت