به‌ڤیدیۆ...ئه‌و 3 كه‌سەی 28 ملیۆن دینار زیانیان به هاوڵاتیه‌ك گه‌یاندبوو، ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی 3 تۆمه‌تباری راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه زیانی مادی 28 ملیۆن دیناریان به هاوڵاتیه‌ك گه‌یاندبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای به‌داواداچوون و لێكۆڵینه‌وه بۆ سكاڵای هاوڵاتییه‌ك سه‌باره‌ت به سوتانی كه‌پرێكی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه‌ی كاسبكارێك له شاری سلێمانی، پاش سووتانی له‌لایه‌ن چه‌ند تۆمه‌تبارێك و زیانی زۆری ماددی لێده‌كه‌وێته‌وه. ده‌ستبه‌جێ به‌هه‌وڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له توانرا 3 تۆمه‌تباری ڕووداوه‌كه بدۆزرێنه‌وه و ده‌ستگیربكرێن".
ئاسایش ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پاش دزیكردن 4 جاره كه‌پری كاسبكارێكی شاری سلێمانی ده‌سوتێنن به مه‌به‌ستی وونكردنی شوێن په‌نجه‌ی تاوانه‌كه‌یان و زیانی مادی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ماوه‌ی سوتانی سێ جاری پێشوتر نزیكه‌ی 11 ملیۆن دینار زیانی ده‌بێ و له‌سوتانی چواره‌می 17 ملیۆن دینار زیانی مادی پێ ده‌گات به دزینی (دۆمه‌ڵان و هه‌نگوین و چه‌ندین تۆن سه‌وزه‌و ومیوه) و ته‌واوی كه‌پره‌كه‌ی ده‌سوتێنن".
ئاسایش راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی 342 له‌یاسای سزادان ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی هاوڵاتییان ده‌كات كه "هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌زانیارییه به‌رده‌وامه‌كانیان هاوكاری ده‌زگاكه‌مانن، له پێناو پاراستنی سه‌ر و ماڵ و سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی زیاتر بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان".
PM:08:14:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت