فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی به‌هۆی رووداوێكی نه‌خوازراو گیانی له ده‌ستدا
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ره‌سوڵ
وێستگهنیوزـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2024، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی لە قەزای حاجیاوا به‌هۆی رووداوێكی نه‌خوازراوه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ره‌سوڵ، ته‌مه‌ن 54 ساڵ كه پله‌ی عه‌مید بووه له پاسه‌وانی سنوور و دانیشتووی قەزای حاجیاوایە، به هۆی رووداوێكی نه‌خوازراوه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پاسه‌وانی سنوور كه خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌شی له ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاری ناوچه‌كه‌ن، خێزانداره و به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام خۆی نهرۆیشتووهو كوڕه‌كه‌ی ناردووه.
به‌پێی زانیاری په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، كه‌له بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌ریگرتووه، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه و تا ئێستا هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ری هاتووه نازانرێت.
هاوكات په‌یامنێری وێستگه‌نیوز ئه‌وه‌شی باسكرد، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ركه‌وتنی هۆكاری رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
PM:12:18:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 8796
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت