كه‌شناسی: شه‌پۆلێكی بارانبارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
دیمەنێکی بارانبارین. وێنە: جەمال سەرگەتی
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری تاوه‌باران و هه‌وره بروسكه له ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2024، ئاسمان هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (ناوچە سنووریەکان و قەزای شەنگال و دەوروبەری) هەندێک لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک.
ده‌شڵێت: "ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم هەیە، لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆرێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یه‌ك بۆ سێ پله بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 16ی نیسانی 2024، كه‌شناسی ده‌ڵێت: "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.
باسی له‌وه‌شكردووه: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە نزیکەى یه‌ك بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 27
سلێمانی: 25
دهۆک: 25
زاخۆ: 26
هەڵەبجە: 25
کەرکوک: 29
سۆران: 24
حاجی ئۆمەران: 15
گەرمیان: 30
AM:10:39:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 3380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت