شوان کەلاری: رێککەوتنی هەولێر و بەغدا هەمیشەیی دەبێت

‌شوان كه‌لاری ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی

وێستگه‌نیوزـ

شوان كه‌لاری ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆی زۆری پێشوه‌خته‌ بووه‌ و جەختی لەوەشکردەوە، رێککەوتنی ئه‌مجاره‌ هەمیشەیی دەبێت.

شوان کەلاری، باسی له‌وه‌شكرد، رێکكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا هەمیشەیی دەبێت، کە بەرئەنجامی گفتوگۆی زۆری پێشوەختە بووە و توانرا هەموو لایەک تێبگەیندرێت ئەوەی بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرا لە رابردوودا ستەمێکی گەورەبوو و بابەتەکە تێکەڵاوی بابەتێکی سیاسی کرابوو.

ئەو په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی راشیگەیاند: "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە تا ئێستا شەڕی بەدەستهێنانی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەکرد، سەرەڕای ئەوەی کێشەی زۆری لەلایەن بەشێک لە دەسەڵاتدارانی عێراق و کەسایەتی سیاسی لە ناوخۆی کوردستان بۆ دروست دەکرا".

شوان کەلاری، ئاماژەی بەوەدا، دوای جەژن هەموارکردنەوەی یاسای بودجەش دەهێندرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت.

دەشڵێت: "بە گوێرەی رێککەوتنەکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بە هەمان شێوەی فەرمانبەرانی عێراق دابەش دەکرێت و دوا ناکەوێت، چونکە دواجار رێککەوتنی لەسەر کراوە".

شوان کەلاری، باسی لەوەکرد، پێش وادەی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی داتا و زانیارییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە.


AM:10:32:05/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو