به‌غدا 350 ملیار دیناری دیكه بۆ موچه‌ی مانگی دوو ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وه‌اره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاندوه، بۆ موچه‌ی مانگی شوباتی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ زیاترله له 352 ملیار دیناری دیكه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی كوردستان24 له‌زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه: بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی بڕی 352 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی دووی هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌ودا كه "ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: "ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجەو مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان".
AM:11:43:03/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت