له دوو پارێزگای باگوری كوردستان تا 15 رۆژ خۆپیشاندان و گردبونهوه قهدهغه كرا
وێستگه نیوزـ
بڕیارە ئەمڕۆ لەیلا زانا خانمە سیاسەتمەداری کورد و پەرلەمانتاری پێشووتری تورکیا و شاندێکی پەرلەمانتارانی جەهەپە بە جیا بۆ پشتیوانیکردن لە عەبدوڵا زەیدان کاندیدی سەرکەوتووی دەم پارتی بچنە شاری وان له باكوری كوردستان، ئهوهش دوای ڕەتکردنەوەی سەرکەوتنی عەبدوڵا زەیدان، لە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانی وان و دانانی عەبدولحەت ئارڤاس کاندیدی پاکپارتی لە شوێنەکەی، كه نارهزاییهكی زۆری خهڵكی شاری وان-ی بهدوای خۆیدا هێناوه.
هاوكات هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە شەوی ڕابردووەوە گەیشتوونەتە وان و بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەکەیان لەو شارە ببەستن، بۆ رێگریكردن له خۆپیشاندان و گردبونهوهو دهربڕین نارهزاییش، پارێزگاری وان بڕیاریدا لەمڕۆ چوارشەممەوە تا 15 ڕۆژ هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوە و چالاکییەکیی دیکە لە سنووری پارێزگاکە قەدەغەیە و بریارهكهش ڕێگری لە دەرچوون و چوونە ناو شاری وانیش دەگرێتەوە.
بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکوری کوردستان، عەبدوڵڵا زەیدان ڕێژەی زیاترله %55 دەنگەکانی بهدهسهێ،اوهو یەکەم سەرکەوتووی بازنەی پارێزگای وان بووە، بهڵام بهبیانوی ئهوهی خۆكاندیدكردنی نایاساییه، ههینیی رابردوو دوای ئازادكردنی له زیندان سهرجهم مافهكانی لێ سهندرانهوه.
هەر بۆ ڕێگری لە خۆپیشاندان و گردبونەوەی جەماوەریی و ناڕەزایی دەربڕین پارێزگاری بەدلیسی باکوری کوردستانیش هەمان بڕیاری دەکردووە و قەدەغەی هەموو چالاکییەکی كردوهبەڵام لە ناوچەی بەرواری بەدلیس بڕیارەکە توندترە و قەدەغەی گشتیی ڕاگەیاندراوە و هیچ هاوڵاتییەک بۆی نییە لە ماڵەکەی دەربچێت.
AM:10:08:03/04/2024
ئهم بابهته 1192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت