دیسانه‌وه دادگای فیدڕاڵیی عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی دژبه هه‌رێم كۆدەبێته‌وه
وێستگه نیوزـ
بڕیارە سبەی چوارشەممە، 3ی نیسانی 2024ی دادگەی باڵای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک کۆببێتەوە کە لەلایەن مستەفا سەنەد، پەرلەمانتار و ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە تۆمارکراوە.
سكاڵاكه لە دژی بڕیاری ناردنی 618 ملیار دیناره‌كه تۆمار كراوه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری لێ دابوو، له‌سه‌ر ئه‌و بریاره‌ش مسته‌فا سه‌نه‌د-ی په‌رله‌مانتار سكاڵاكه‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانب تۆمار کردوە.
سه‌نه‌د لە سکاڵاکەیدا داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە بڕیار لەسه‌ر نادروستیی بڕیاری ژمارە 24037ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بدات، کە لە رۆژی 14-1-2024 دەریکردووە و تایبەتە بە ناردنی 618 ملیار و 587 ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2023.
PM:05:15:02/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت