بارزانی: بە ئاشكرا پەنا بۆ دەستی دەرەكی و دادگای فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی كێشە بۆ هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروست بكرێت
وێستگه نیوزـ
له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و وتی: بە ئاشكرا پەنا بۆ دەستی دەرەكی و دادگای فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی كێشە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دروست بكرێت.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ڕۆژی سێشه‌ممه 2ی نیسانی 2024 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لە یاکۆ بێریندز، کونسوڵی گشتی هۆڵەندا و کلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا له هه‌ولێر كرد‌و ئاماژە بە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هەردوو کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا پاڵپشتی وڵاته‌كانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دادپەروەرانە ڕاگەیاند بە جۆرێک کە نوێنەرایەتی ڕووی دیموکراسی هەرێمی کوردستان بکات، ئەویش بە هاوکاریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە سیاسییەکان.
له به‌رامبه‌ریشدا بارزانی وتویه‌تی: " پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرێنەری شەرعیەت و هەڵبژاردنە لە کوردستان، و لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بەڵام ڕێگریی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كرا، بە ئاشكرا پەنا بۆ دەستی دەرەكی و دادگەی فیدڕاڵ بردرا بۆ ئەوەی كێشە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دروست بكرێت."
به‌وته‌ی بارزانی، بێبەشكردنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكان لە هەڵبژاردن، بێبەشكردنی زیاتر له چوارسه‌د هه‌زار دەنگدەر لە دەنگدان و جگە لەوەش سەپاندنی ڕێکار و میکانیزمی و ڕێوشوێنی نادروست لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، وا دەكات كە هەڵبژاردن تەعبیر لە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان نەكات.
سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی لهوهشكردوهتهوه كه حزبه‌كه‌ی پشتگیریی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکات بەبێ هیچ دەستێوەردانێک و داڕشتنێکی پێشوەختە.
بارزانی بە پێویستشی زانیوه كە هەموو ئەو كەموكوڕیە تەكنیكی و پێشێلكارییە دەستووری و یاسایانەی مه‌له‌فی هه‌ڵبژاردن چارەسەر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسەكه نوێنه‌رایه‌تیی ئیرادە و دەنگی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بكات، به شێوه‌یه‌ک کە لە خزمه‌تی دیموکراسی و شەرعیەتی دامودەزگاکانی هەرێمدا بێت.
PM:03:47:02/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت