وتەبێژی کۆمسیۆن: 5 تا 10ی حوزەیران وەک وادەیەکی بەرایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دیاریكراوه
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد: لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا كه سێشهممهی رابردوو بهڕێوهچوو، 5-10ی حوزەیرانیان وەک وادەیەکی بەرایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری کردووە.
		
	
ئەمڕۆ چوارشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردووە و چاوەڕێی نووسراوی سەرۆکایەتی هەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنەکە.
	
	
وتیشی: بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 70 ملیار دیناریان پێویستە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ تەرخانکردنی پارەکە.
	
	
سهبارهت به لیست و حزبه بهشداربووهكان، جومانە غەلای وتی، پێشتر 21 حزب لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و 17 حزبیش لە فەرمانگەی کاروباری حزبەکان سەربە کۆمسیۆن خۆیان تۆمار کردبوو و دوای دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنیش سەرلەنوێ دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ حزب و هاوپەیمانییەکان دەکرێتەوە.
	
	
بەوتەی جومانە غەڵای: لە هەڵبژاردنەکەدا هەرێمی کوردستان دەکرێتە چوار بازنە و 100 کورسییەکەی پەرلەمانیش لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.
	
	
هاوكات هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی پارت و رێکخراوەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان رێکدەخەن و تێیدا بەرچاوروونی تەواویان پێدەدەن لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کارەکانیان بێ گرفت و کێشە بکەن.
 
        
        PM:03:03:28/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2400
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت