بارزانی " گرنگ"ی بەسلێمانی دەدات و لەگەڵ ئاری هەرسین کۆبووەوە
وێستگەنیوز-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی کۆبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئامینە زکری بەنوێنەرایەتی خۆی ناردە سلێمانی و لەکێشەکانی ژیانی حزبەکەی کۆڵییەوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند کە" سەرۆک مەسعود بارزانی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتە حزبییەکانی شاری سلێمانی بەردەوامە، لەوچوارچێوەشدا چەندین ڕاپۆرتی بەدەست گەیشتووە".
سەرەتای ئەم هەفتەیە وێستگەنیوز بڵاویکردەوە کەبۆ ماوەی دوو هەفتە ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە بەنوێنەرایەتی بارزانی لە سلێمانی بووەو داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و کارگێڕانی لق و بەرپرسانی لق کردووە کە ڕاپۆرت لەسەر بارودۆخەکە بنوسن ڕاستەوخۆ دەدرێتە بارزانی .
هەر لەم سەروبەندەدا ئەمڕۆ سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئاری هەرسین کۆبۆتەوەو وێڕای پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەرپرسی لقی چوار، لەکێشەو گرفتە حزبییەکانی سلێمانی پرسیوەتەوە.
PM:01:57:28/02/2024
ئهم بابهته 2732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت