بارزانی بۆ رادیۆی مۆنتی كارلۆ: دیموكراسی له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نیگه‌رانی كردوین
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ رادیۆی مۆنتی كارلۆ-ی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه و تیایدا باسی دۆخی عێراق و هه‌رێم و ئێران و ناوچه‌كه‌ی كردوه‌و له‌سه‌ر دۆخی عێراق وتویه‌تی: دیموكراسی له عێراق له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتویه‌تی، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی كه ئیئتیلافی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پێكهاتووهرووبهڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه، چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كیشی به دروستكردنی ئاسته‌نگ له به‌رده‌م كاری حكومه‌تی فیدڕاڵی تۆمه‌تبار ده‌كات.
له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، مه‌سعود بارزانی وتوییه‌تی: هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن له‌پێناو نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان و دروستكردنی یه‌كڕیزی و بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدڕاڵیش بارزانی ده‌ڵێت: ئه‌و بریارانه دژی هه‌رێمی كوردستانن و دادگاكه‌ی به پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه‌كان تۆمه‌تبار كردووه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێرانیش به‌تایبه‌تی دوای هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، بارزانی تۆمه‌ته‌كانی ئێرانی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستان به په‌ناگه و شوێنی داڵده‌دانی دوژمنانی تاران تۆمه‌تبار ده‌كات و له‌وباره‌یه‌وه بارزانی وتوویه‌تی، هه‌ندێك لایه‌ن له تاران له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌هێزه‌كان شكستیان هێناوه بۆیه هه‌ولێر بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانیان به‌ئامانج ده‌گرن.
بۆ پرسی كشانه‌وه یان ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراقیش، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن تایبه‌ت به بوونی سوپای ئه‌مریكا له عێراق وتی: ترس هه‌یه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی 2011 كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه داگیر كرا، كه دواتر به هاوكاری و پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان داعش تێكشكا.
PM:07:04:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت