فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر رونكردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك بۆ توركیا ده‌دات
وێستگه نیوزـ
له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی توركیا بۆ وڵاته‌كه‌ی و نه‌نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: كێشه له سیگناڵی (GPS)ی فڕۆكه توركییه‌كه‌دا هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌ڵێت: دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بوونی كێشه له سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌خانه، كه بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه بۆ فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline) له كاتی نیشتنه‌وه‌ی دا، سه‌ره‌نجام فڕۆكه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، به پێویستمان زانی ڕووونكردنهوهیهك له‌م باره‌یه‌وه بۆ ڕای گشتی بڵاوبكه‌ینه‌وه:
له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، سێ ڕێگای جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه ئه‌وانیش بریتین له:
١- سیسته‌می ILS
٢-سیسته‌می GPS
٣- Visual
باسی له‌وه‌شكردوه كه به‌رده‌ستبوونی هه‌ر یه‌كه له‌م ڕێگایانه ده‌وه‌ستێته سه‌ر داواكاری هێله ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان. به‌پێی ڕێسا و میكانیزمی گه‌شته‌كانی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، پێویسته هه‌ردوو سیسته‌می (ILS , GPS) به‌رده‌ست و كارا بن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێلی ئاسمانی (Turkish Airline)، هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام كێشه له سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه هه‌بووه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه چاره‌سه‌ركرا، دوباره گه‌ڕایه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه له نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه ئه‌نجام درا.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر دڵنیایی داوه كه گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه ئه‌نجام دراون. بۆیه سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و به‌لاڕێدا بردراوانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
PM:06:15:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت