قوباد تاڵه‌بانی: تیرۆر مەترسییەکی جدییە و تیرورستان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خۆڕێکخستنەوە
وێستگه نیوزـ
له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی بەوجۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیی کرد لە وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی ڤۆلف ئەلێکساندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا کرا.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندوه، مەترسی تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جدییە و گروپە تیروریستییەکان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خۆڕێکخستنەوە و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، دەشڵێت " دەبێت هەموو کات لە هەماهەنگی و هاوکاریدا بین بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییانە.
لە کۆبوونەوەکەدا بێنیامین هانا، جێگری کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم و دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون و جێگری سەرۆک وەزیران سوپاسی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی رابردوودا‌و جەختیشی کردوه‌ته‌وە لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چاکسازی بەوجۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی هێزێکی پیشەیی تۆکمە و راهێنراو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە ئاڵوگۆڕی بیروڕا کراوه.
PM:05:51:27/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت