ئه‌نتۆنی بلینكن بۆ مه‌سرور بارزانی: ئه‌مریكا پێزانینی بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
وێستگه نیوزـ
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوه‌ته‌وه‌و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، وه‌زیره ئه‌مریكییه‌كه رایگه‌یاندوه كه هه‌رێمی كوردستان "هه‌رێمێكی ناوازه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێزانینی بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه."
نوسینگه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی بلینكن له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندوه: "ئه‌مریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر به‌های و به‌رژه‌وه‌ندی و قوربانیدان و مێژووی هاوبه‌ش بنیاتنراوه."
بلینكن وتویه‌تی، واشنتن سووره له‌سه‌ر درێژه‌پێدان و به‌رده‌وامیدان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و خۆشی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه چه‌ندین ساڵه له‌و بواره كارده‌كات و گرنگی زۆری پێ ده‌داو په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 360 پله به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندوه، هه‌رێمی كوردستان به شانازییه‌وه خۆی به هاوبه‌شی ئه‌مریكا ده‌زانێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه به‌یه‌كه‌وه قۆناغی سه‌ختیان بڕیوه و سوپاسگوزاره و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رده‌بڕێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی ئه‌وه‌شی بۆ بلینكن كردوه كه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری زۆر بووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا مه‌به‌ستیانه گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه‌و له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوانشیان بكه‌ن.
شاندەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتبوون لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەیان سامی عەبدولرەحمان، راوێژکاری سەرۆک وەزیران و تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا و چەند راوێژکارێکی دیکە.
شاندەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێكهاتبوون لە ئەنتۆنی بلیكن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئه‌و وڵاته.
PM:09:44:26/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت