له لێدوانێكدا بۆ كهناڵی کوردسات نیوز، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: وەک کۆمیسیۆن ئامادەن بۆ ھەڵبژاردن بە ستانداری نێودەوڵەتی و شەفاف، لەڕووی تەکنیکی و لۆجستیشەوە لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
وتیشی، پێشبینی دەکەن لە 5 – 10ی مانگی 6 رۆژێک بۆ ھەڵبژاردن دیاری بکرێت و چاوەڕوانن سەرۆکایەتی ھەرێم لەو بارەیەوە مەرسومی سەرۆکایەتی دەربکات.
سهبارهت به ژمارهی ئهو هاوڵاتیانهی كه مافی بهشداریكردنیان له پرۆسهی دهنگدان ههیه، سهرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق ئاشكرایكرد: نزیکەی 4 ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان ھەیە.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه رۆژی چوارشەممە 21ی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی راپرسی و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان:
1. دەبێت بە پێی ماددەی 116 و 117 دەستووری عێراق؛ یەکسانی هەبێت لە دابەشکردنی داهاتی سەروەت و سامانیی گشتی و نابێت ستەم لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
2. دەبێت هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە بکەن کە مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆی دابەش بکرێت.
3. دەبێت هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پابەندی یاسایی بودجەی گشتیی فیدراڵی بن بۆ پێدانی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
PM:06:15:23/02/2024
ئهم بابهته 1360
جار خوێنراوهتهوه