سیپان شێروانی: دادگای فیدڕاڵی كار بۆ داتاشینی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم ده‌كات
سیپان شێروانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه دادگای باڵای فیدڕاڵی كارده‌كات بۆ داتاشینی ده‌سه‌ڵاته یاسایی و جێبه‌جێكردن و دادوه‌رییه‌كانی هه‌رێم، به ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق بێت یان هه‌ر ئامانجێكی تر.
سیپان شێروانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ژێر ناوی "فیدراڵییه‌ت و پێشكه‌وتن له عێراق له‌نێوان بڕیاره‌كانی دادگای باڵا و ده‌ستوردا"، نووسیویه‌تی: "له كاتێكدا سیسته‌می فیدرالی كه داینامۆی پێشكه‌وتنی زۆرێك له وڵاتی پێشكه‌وتووی وه‌ك ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و سویسرا و ئیماراته چاوه‌ڕوان ده‌كرا عێراق سودی زیاتر له‌م سیسته‌مه وه‌ربگرێت و ژماره‌ی هه‌رێمه‌كان له داهاتوودا زیادبكات و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كان شۆڕ بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماده‌ی 119 ده‌ستور مافی به هه‌ر پارێزگایه‌ك داوه هه‌رێم دروستبكات، وه مادده‌ی 12یش مافی ده‌سه‌لاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به هه‌رێمه‌كانی داوه".
سیپان شێروانی ده‌ڵێت: "به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقعدا دابینین هه‌نگاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، له‌جێی فراوانكردنی فیدراڵیه‌ت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وڵات، له‌لایه‌ك دروستبوونی هه‌رێمی نوێ به مه‌ترسی بۆسه‌ر یه‌كپارچه‌ی عێراق ده‌زانێت، ئه‌مه‌ش جگه‌له‌وه‌ی دژی مادده‌ی 119 ده‌ستوره، له مادده‌ی 1 ی ده‌ستوریشدا جێبه‌جێكردنی فیدراڵیه‌تی به مه‌رجی مانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌ی عێراق داناوه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیانوایه نه‌هێشتنی فیدراڵیه‌ت هۆكاربێت بۆمانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌لایه‌كی تریش دادگای باڵا كارده‌كات بۆ داتاشینی ده‌سه‌ڵاته یاسایی و جێبه‌جێكردن و دادوه‌رییه‌كانی هه‌رێم، به ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق بێت یان هه‌ر ئامانجێكی تر".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ماده‌كانی 119 و 121ی ده‌ستور بێت بۆ بڕیاره‌كانی دادگای باڵا، نه‌ك ته‌نیا له دژی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵكو دادگاكه خه‌ریكه له‌گشت سوچێكی عێراق له ڕوانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و په‌ڕه‌پێدانی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دواوه ده‌بات، وه به‌پێی مادده‌ی 1ی ده‌ستوریش بێت جێبه‌جێكردنی فیدراڵییه‌تیش زامنی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات".
سیپان شێروانی راشیگه‌یاندووه كه "پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته له حاڵه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنی فیدراڵییه‌ت، یه‌كپارچه‌یی عێراق زامن نییه!".
PM:10:21:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت