ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم دوو گروپی تیرۆریستی ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاشكراكردنی دوو گروپی تیرۆریستی و ده‌ستگیركردنی (30) تیرۆریست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌نیوز نێردراوه، رایگه‌یاند كه "هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپراسیۆنی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم دوو گروپی تیرۆریستی ئاشكراده‌كات كه له ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه فكره‌ی توندڕه‌وی داعشیان بڵاوده‌كرده‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ڕۆژی 2023/10/21 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر بوونی دوو گروپ له ده‌ڤه‌ری (پشده‌ر و بتوێن) له‌ڕێگای تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه فكره‌ی توندڕه‌ویان وه‌رگرتووه و پیلانیان هه‌بووه بچنه ڕیزه‌كانی داعش و ببنه چه‌كداری ئه‌و گرووپه تیرۆریستی-یه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "دوای به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ستخستنی به‌ڵگه‌ی دروست له‌سه‌ر مه‌رامی تیرۆریستان و ناو و ناونیشانیان، ماوه‌ی 20 رۆژ خرانه ژێرچاودێری به‌رده‌وام".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "پاشان به ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر له ئۆپراسیۆنێكدا له 2023/12/15 له قه‌ڵادزێ (10) تیرۆریست ده‌ستگیركران كه دووانیان ئافره‌تن".
روونیشیكرده‌وه كه "دواتر لێكۆڵینه‌وه‌كان چڕكرانه‌وه و له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان و چه‌ند ئۆپراسیۆنێكی جیاجیای هێزه‌كانی ئۆپراسیۆن له 2023/12/17 له رانیه، قه‌ڵادزێ، ژاراوه، حاجی ئاوا، شكارته (20 )تیرۆریستی تر ده‌ستگیركران و ڕووبه‌ڕووی یاساكرانه‌وه".
ده‌زگای ئاسایش ده‌شڵێت: "سه‌رئه‌نجام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌م گروپه‌ی تیرۆریستیه‌ی داعش له ڕێگای تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌یان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فكری توندڕه‌وی داعش كردووه چه‌ندین جار پیلانیان داناوه هیجره‌ت بكه‌ن، به‌ڵام به بڕیاری داعش كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌بووه له‌گه‌ڵیان له‌ناو شاره‌كان هێڵراونه‌ته‌وه تا به‌نهێنی بانگه‌شه بۆ داعش بكه‌ن و گروپه‌كانیان به‌رفراوانتر بكه‌ن".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای ئاسایش‌دا هاتووه كه "هه‌موولایه‌كیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر مه‌رام و پیلانێك دژی ئاسایشی گشتی و ئارامی هه‌رێم و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بێت، شكستی پێده‌هێنین و به‌ده‌ستێكی پۆڵاینی هێزه‌كانمان ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه و په‌لكێشی یاسا‌و دادگاكانیان ده‌كه‌ین، جێی خۆیه‌تی سوپاسی بێپایانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین كه هه‌میشه هاوكار و پشتیوانمان بوون بۆ ئارامی و ئاسایشی نیشتیمانه‌كه‌مان".
PM:09:20:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت