رێواز فایه‌ق: ئه‌وه‌ی له باره‌ی سلێمانی ده‌وترێت ناڕاستن
وێستگه‌نیوز-
رێواز فایه‌ق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له باره‌ی سلێمانی ده‌وترێت ناڕاستن، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌موو هه‌نگاوێكی ناوه تا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروستی هاوسه‌نگی شكۆدارانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت.
ڕۆژی 2 مانگی چواری 2023، وڵاتی توركیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانه‌كانی به ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا داخست و ڕۆژی 5 هه‌مان مانگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، ڕاگرتنی گه‌شته‌كانیان به ڕووی سلێمانیدا تا مانگی ته‌مووز به‌رده‌وام ده‌بێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ " زیادبوونی چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه له سنوری سلێمانی گێڕایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ڕێكخراوه‌كه دزه‌ی كردووه‌ته ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆكه‌وانی دروست كردووه."
هه‌ر له ساڵی 2023 توركیا جارێكی تر ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له ڕۆی 21 ی مانگی دوانزه‌ی 2023 تاوه‌كو 22ی مانگی شه‌شه‌ی 2024 درێژكرده‌وه.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "ئه‌وه‌ی من ده‌زانم به‌شێكی زۆری ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرێت سه‌باره‌ت به سلێمانی ناڕاستن و هیچ بنه‌مایه‌كی دروستیان تێدا نییه".
وتیشی: "هه‌رچه‌نده قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و داواكانی توركیا، ڕه‌نگه ئه‌ركی وته‌بێژی یه‌كێتی بێت زیاتر له من، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاگادارم یه‌كیتی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروستی هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دراوسێی هه‌رێمه‌كه‌مانن".
دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2017 به‌شداریان له ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان سه‌ر په‌رشتیاری ڕاپرسیه‌كه بوون، جارێكی تر حكومه‌تی توركیا هه‌مان هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر گرته به‌ر، به‌ڵام سزای ئه‌مجاره‌یان جیاوازه و ته‌نها فڕرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه.
رێواز فایه‌ق باسی له‌وه‌شكرد كه "توركیا وڵاتێكی دراوسێمانه و په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیمان له‌گه‌ڵ كوردستاندا هه‌یه، بۆیه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروستی هاوسه‌نگی شكۆدرانه‌ی له‌گه‌ل توركیادا هه‌بێت و هه‌نگاو نراوه له‌و باره‌یه‌وه".
گه‌رچی حكومه‌تی عێراقی هه‌موو هه‌نگاوێكی ناوه به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئه‌نجامبوونه و توركیا مه‌رجی هه‌یه بۆ یه‌كێتی و سلێمانی گه‌ر جێ به‌جێییان بكات ئه‌وكات سزاكانی لاده‌بات.
ڕۆژی 15 ی مانگی دووی ئه‌مساڵ، سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له میسر به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند،" به‌داخه‌وه ئیداره‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)، سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه دووباره‌كانمان".
وتیشی"ده‌توانین ھه‌موو ھه‌نگاوه‌كان له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانمان له ناوچه‌كه بگرینه‌به‌ر، به مه‌رجێك ڕێگا نه‌درێت قه‌واره‌یه‌كی تیرۆریستیی له‌سه‌ر سنووره‌مان دابمه‌زرێت".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه "كاتێك پرسه‌كه مانه‌وه و ئاسایشی نیشتمانییمان بێت، هه‌تا كۆتایی ده‌رگاكانی لێبورده‌یی داده‌خه‌ین و چی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
PM:08:42:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت