سه‌نته‌ری میترۆ: راگرتنی رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه
وێستگه‌نیوز-
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه راگرتنی رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 22ی شوباتی 2024 هێزێكی ئه‌منی ڕۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگیرده‌كه‌ن و له‌ئێستادا له‌بنكه‌ی پۆلیسی ماڵتاوه بۆ زیندانی چاكسازی زركا گواستراوه‌ته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "میترۆ تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی یاساییان هه‌بێت له ڕۆژی پێنجشه‌مه ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ڕۆژانی پێنجشه‌مه و هه‌ینی و شه‌ممه به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بهێڵدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك له تۆڵه‌كردنه‌وه له ڕۆژنامه‌نووسان ده‌بینین پێش ئه‌وه‌ی دادگایی بكرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "به‌كارهێنانی ترس و تۆقاندن له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و سه‌ركوتكردنی مافی ڕۆژنامه‌نوسان بۆ ده‌ربڕینی بیروڕای خۆیان به مه‌ترسی ده‌بینین و بۆچی ده‌بێت به تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌ستگیربكرێت و یاسای ڕۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و له‌كاتێكدا كه ده‌بوو خودی سكاڵاكار بیسه‌لمێنێت كه ووته‌ی ڕۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی ڕاست نییه ، نه‌وه‌ك به‌م جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
سه‌نته‌ری میترۆ ده‌شڵێت: "ده‌ستگیركردنی به‌رده‌وامی ڕۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمی كوردستان پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای به‌نده‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ئازادی ڕاده‌ربڕین و گردبوونه‌وه گه‌ره‌نتی ده‌كات".
راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له چاودێریكردنی دۆخه‌كه له نزیكه‌وه و له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كارده‌كه‌ین بۆ داكۆكیكردن له پاراستنی ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان".
PM:07:30:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت