كه‌جه‌كه: توركیا و پارتی ئه‌نفالێكی نوێ به سه‌ر كوردستاندا ده‌سه‌پێنن
وێستگه‌نیوز-
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، شاڵاوێكی نوێ كیمیاباران و ئه‌نفاله و پارتی دیموكراتی كوردستانیش هاوكاری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی شوباتی 2024 كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه كه "له ئه‌نجامی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باشوری كوردستان نزیكه‌ی هه‌زار گوند چووڵ و خاپور كراون، به سه‌دان هاوڵاتیی شه‌هید بوون، به سه‌دان بریندار بوون و به ده‌یان هه‌زاریش له سه‌ر زێد و خاكی خۆیان ئاواره بوون و هه‌روه‌ها به‌سه‌دان گه‌ریلای ئازادیی كوردستانیش له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییدا شه‌هید بوون".
كه‌جه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌مه شاڵاوێكی نوێ كیمیاباران و ئه‌نفاله كه له سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌سه‌ڵاتی پارتی-ش هاوشێوه‌ی جاش و موسته‌شاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس هاوبه‌شی ئه‌م ئه‌نفاله‌یه و چاوساخی بۆ ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی خه‌ریكی داڕشتنی پلانێكی نوێ و به‌رفراوانی داگیركارییه له دژی باشوری كوردستان".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
له هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا بۆ سه‌ر چیای "سیارێ گۆندی كافیای سه‌ربه شاره‌دێ دینارته‌ی هه‌رێمی بادینان، دوو هاوڵاتیی باشوری كوردستان به ناوه‌كانی "به‌شیر عومه‌ر عه‌لی” و "عارف ته‌ها” شه‌هید بوون. شه‌هید به‌شیر و شه‌هید عارف له كاتێكدا بوونه ئامانجی سوپای داگیركه‌ری توركیا كه له نێو باخ و زه‌وی گوندی خۆیاندا خه‌ریكی كار بوون. لێره‌دا وێرای شه‌رمه‌زار كردنی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو خه‌ڵكی باشوری كوردستان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان "به‌شیر عومه‌ر عه‌لی” و "عارف ته‌ها” ده‌كه‌ین. ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركاری توركیا سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه توركیا دژی هه‌موو كوردێكه و رژاندنی خوێنی كورد و كاولكردنی نیشتمانی كورد بۆ خۆی به كارێكی ره‌وا ده‌زانێت.
له ئه‌نجامی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باشوری كوردستان تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌زار گوند چووڵ و خاپور كراون، به سه‌دان هاوڵاتیی شه‌هید بوون، به سه‌دان بریندار بوون و به ده‌یان هه‌زاریش له سه‌ر زێد و خاكی خۆیان ئاواره بوون و هه‌روه‌ها به‌سه‌دان گه‌ریلای ئازادیی كوردستانیش له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییدا شه‌هید بوون، ئه‌مه شاڵاوێكی نوێ كیمیاباران و ئه‌نفاله كه له سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه‌ش هاوشێوه‌ی جاش و موسته‌شاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس هاوبه‌شی ئه‌م ئه‌نفاله‌یه، چاوساخی بۆ ده‌كات، تاوانه‌كانیان په‌رده‌پۆش ده‌كات و ته‌نانه‌ت ره‌وایه‌تییان پێده‌دات، هه‌روه‌ها رێگری له‌وه ده‌كات كه هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری له دژی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه پێش بكه‌وێت، واته توركیا و په‌ده‌كه ئه‌نفالێكی نوێ به سه‌ر كوردستاندا ده‌سه‌پێنن، له كاتێكدا كه خوێنی سووری هاونیشتمانیانی باشور به ده‌ستی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ده‌ڕژێت و به‌م شێوه‌یه شه‌هید ده‌كرێن، ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌ده‌كه له سه‌ر فه‌رشی سوور پێشوازی له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌كه‌ن، له ئامێزیان ده‌گرن و ده‌ست له ناو ده‌ست پۆز بۆ كامێرا‌كان ده‌ده‌ن.
ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی خه‌ریكی داڕشتنی پلانێكی نوێ و به‌رفراوانی داگیركارییه له دژی باشوری كوردستان. سه‌ردانی وه‌زیره تیرۆریسته‌كانی توركیا بو هه‌ولێر و به‌غدا ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ئه‌م هێرشه، ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌ده‌كه ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی عێراق په‌لكێشی هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌تی توركیا بكه‌ن له‌م شاڵاوه نوێیه‌ی ئه‌نفال و داگیركارییه‌دا، هه‌ربۆیه بانگه‌وازیمان هه‌یه بۆ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانی باشوری كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی عێراق كه له دژی ئه‌م هێرش و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و به‌م جۆره رێگری له‌وه بكه‌ن كه توركیا زیاتر و زیاتر خوێنی هاوڵاتییانی باشوری كوردستان بڕژێنێت.
لێره‌دا جارێكی دی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی باشووری كوردستان و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عارف و شه‌هید به‌شیر ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی ئێش و خه‌م و په‌ژاره‌تان ده‌زانین. له په‌روه‌ردگاری مه‌زن داواكارین كه گیانی هه‌ر دوو شه‌هید به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایی به بنه‌ماڵه‌ی هێژایان ببه‌خشێت و هه‌روه‌ها به‌ڵێن و په‌یمان ده‌ده‌ین كه له سه‌ر رێبازی شه‌هید هه‌ڵمه‌ت دێره‌لووك به گوڕتركردن و بره‌ودانی هه‌رچی زیاتر به تێكۆشان له دژی فاشیزم و داگیركاری و به‌كرێگیراوی تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدان بكه‌ینه‌وه”.
PM:05:23:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت