ئومێد به‌رۆشكی ده‌ستگیر كرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزێكی ئه‌منیی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوان ئومێد به‌رۆشكی له دهۆك و ده‌ستگیریان كرد و گواسترایه‌وه بۆ زیندانی زركا.
ئه‌یهان سه‌عید، چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ له پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی شوباتی 2024 رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دهۆكه‌وه به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندن و خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ده‌ستگیركراوه.
لای خۆیه‌وه، ڕێكخراوی په‌یامنێران بڵاویكرده‌وه، ئومێد به‌رۆشكی خاوه‌نی ده‌زگایی (ڕاست میدیا) به‌بێ مۆڵه‌تی دادگا و به هه‌ڵكوتانه‌سه‌ری ده‌ستگیركراوه، ئه‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی یه‌كناگرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو، ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كرده‌وانه ده‌كه‌ن و داواش له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و كاره ناره‌وایانه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان بووه‌ستێنن.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی دهۆك كاتژمێر 10:30 ئه‌م به‌یانییه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئومێد به‌رۆشكی و دوای ده‌ستگیركردنی گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی چاكسازیی زڕكا له دهۆك.
ئومێد به‌رۆشكی له ساڵی 2021 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسی دیكه‌ی بادینان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه و له 22ی شوباتی ساڵی 2022 ئازادكرا، جارێكی دیكه‌ش له 20ی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوو ده‌ستگیركرایه‌وه.
PM:05:09:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت