ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ بۆ پێكهاته‌كان
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانی خۆی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای‌ه فیدڕاڵی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ بۆ پێكهاته و كه‌مینه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ڕۆژی 21 ی شوبات دادگای باڵای فیدڕاڵی عێڕاق له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك بڕیاری دا به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كورسی كۆتاكان له په‌رله‌مانی كوردستان.
ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ نیگه‌رانین له‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان . چونكه مافی به‌شداری سیاسی له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان و دام و ده‌زگاكانی تری ده‌وڵه‌ت مافێكی چه‌سپێنراوه به‌پێی ده‌ستوری عێڕاقی و نمونه‌یه‌كی جوانه له‌هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان له ساڵی 1992 وه تا خولی پێنجه‌م".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه هه‌میشه كه‌مینه‌كان وه‌ك لاوازترین ئه‌ڵقه سه‌یر ده‌كرێن كه له هه‌موو هه‌نگاوێكی هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا به‌ئاسانی ده‌ستی بۆ ده‌برێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌كاتێكدا دادگای فیدڕاڵی ئه‌وه ده‌زانێ كه هه‌مان ماف بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی كۆتا له عێڕاق له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌و مافه له‌هه‌رێمی كوردستان ره‌ت ده‌كرێ به‌رامبه‌ر كورسی كه‌مینه‌كان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌گه‌ر چی سه‌دان دانیشتنی گفتوگۆ له باره‌ی داواكارییه‌كانی كه‌مینه‌كان، سه‌باره‌ت به كورسی و پشكه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌نجام درابوو، كه تێیدا داوا ده‌كرا ده‌نگدان به‌و كورسیانه بۆ (مه‌سیحی و توركمان) ڕێك بخرێته‌وه‌و به‌ئالیه‌ت و شێوازی تایبه‌ت كه زامنی مافه‌كانیان بكات، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ریان بكرێ له‌و مافه بنه‌ڕه‌تیه، ئه‌م ده‌ستكه‌وته دیموكراسییه‌ش له‌بارچوو وه‌مافی جیاكاری ئه‌رێنی به‌رامبه‌ریان هه‌ڵوه‌شایه‌وه".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ روونیكردووه‌ته‌وه كه "له‌كاتێكدا دادگای فیدڕاڵی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه هه‌مواری یاسا بكات چونكه دادگا پێشتر خۆی باسی كردوه به‌بڕیاری ژماره (53/ ئیتحادی/2023)و(26/ئیتحادی/2020) كه به‌روونی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه له‌پسپۆڕی ئه‌و دادگایه نیه هه‌مواری مادده‌و بڕگه‌كانی یاسا بكات".
ده‌شڵێت: "هه‌روه‌ها ده‌ستووری عێراق به‌ڕوونی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ڕه‌چاوكردنی نوێنه‌رایه‌تیكردنی پێكهاته‌كانی عێراق له په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دادگای فیدراڵی ئه‌و پشكه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای وێڕای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ بۆ پێكهاته‌و كه‌مینه‌كان كه به‌شێكی گرنگ و ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵاته‌ن كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره چاوه‌ڕێی بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی باشتریان ده‌كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان و ڕێكخستنی نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌یان له‌پشك وكورسی په‌رله‌مان به‌ڵام دادگای فیدڕاڵی به‌ته‌واوی كۆتایی به‌كورسی كۆتاكان هێنا".
PM:04:47:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت