بەڕێوەبەری گشتیی نوێی کارەبای سلێمانی ده‌ست به‌كار بوو
سالار حیسامەدین بەڕێوەبەری پێشوو و ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری دەستبەکاربووی کارەبای سلێمانی
وێستگه‌نیوزـ
ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی نوێی کارەبای سلێمانی لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی هەر یەک لە نوێنەری جێگری سەرۆکی حکومەت و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی کارگێڕیی شارەکە دەست بەکار بوو.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا بە سوپاسکردنی سالار حیسامه‌دین بەڕێوەبەری پێشووی کارەبای سلێمانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری نوێ خواست.
ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری نوێ بەڵێنیداوه جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه بێت، پێی بەخشراوە و به هاوكاری سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كاره‌با و ئیداره‌ی شاره‌كه خزمه‌تی به‌رچاوی هه‌موو هاووڵاتیان بكات.
PM:02:28:13/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت