پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند
تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە
وێستگهنیوزـ
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پۆلیسی دەربەندیخان کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی سێ هەزار و 900 دۆلار دەستگیر کرد.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له بڵاوكراوهیهكدا رایگەیاند: لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی هەوارە بەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیركرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئهوهش هاتووە: "دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە ماڵەكەی بڕی سێ هەزار و 900 دۆلاری لێدزراوە، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی هەوارە بەرزەی سەربەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".
باس لهوهشكردووه: ئێستادا تۆمەتبار (ب، هـ، أ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك لەپارە دزراوەكەدا.
بە پێی ئەو وێنانەی کە پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە 200 دۆلار و 10 هەزار دیناری پێگیراوە.
PM:02:21:13/02/2024
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت