مه‌سرور بارزانی له دوبه‌ی: داوایه‌كی ره‌وامان هه‌یه بۆ بڕیاردان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند كه داوایه‌كی ره‌وامان هه‌یه بۆ بڕیاردان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین و "كوردستان هه‌رگیز نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی شوباتی 2024 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان وتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا تیشكی خسته‌سه‌ر پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی: "داوایه‌كی ره‌وامان هه‌یه، بۆ بڕیاردان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین، دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانیشمان دانیان به‌وه داناوه".
وتیشی: "داوامان لێده‌كرێت ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه قبوڵ بكه‌ین، له‌كاتێكدا نادادپه‌روه‌ری بووه‌ته خۆراكێك بۆ نایه‌كسانی، هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیری سیاسی و پێویسته هه‌ست بكه‌ین به‌شێك له نادادپه‌ره‌وه‌ری سرووشتیان به‌ده‌ستهێناوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پێویستمان به هه‌وڵی زیاتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسایشی گشتیمان، هه‌روه‌ها هاوكاری هه‌رێمایه‌تی بۆ شكسپێهێنانی داعش نموونه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌یه كه ئێمه سوودی لێوه‌ربگرین، كه چۆن ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ستبێنین".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌رمی بنوێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیشدا دژبێت".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه كرد كه "له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش، به‌هۆی ههڵوێستمانهوه باجێكی زۆر ده‌ده‌ین، ئێستا ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی جۆرێك له قه‌یران بووه‌ته‌وه، ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه كار بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه بكه‌ین".
روونیشیكرده‌وه كه "ئێمه به‌بێ پاساو كراوینه ئامانج، ئه‌م شه‌ڕانگێزییه ده‌بێت رابگیرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر لێره و له چه‌ندین پایته‌ختی دیكه‌ش گووتومه كوردستان هه‌رگیز نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هیچ كه‌سێك له ناوچه‌كه".
روونیشیكرده‌وه كه "پێویستمان به‌كاری هاوبه‌شه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه مه‌ترسیداره‌كان ببینه‌وه، كه ده‌كرێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه له‌ناوببات و سه‌ركرده‌كان پێویسته سه‌رنجیان له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
به‌ر له پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌م، ده‌مه‌وێت سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵك و حكومه‌تی ئیمارات و به‌حره‌ین بكه‌م، به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له سۆماڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
میوانانی هێژا... رۆژی هه‌مووتان باش
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له ده‌ستپێكی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی بیرمه‌ندان و سه‌ركرده جیهانییه‌كاندا قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م. دڵخۆشم جارێكی دیكه گه‌ڕامه‌وه دوبه‌ی، ده‌مه‌وێت پێزانینی خۆم پێشكه‌ش به به‌ڕێزان محه‌ممه‌د بن زاید ئالنههیان بن مه‌كتووم و هه‌روه‌ها شێخ محه‌ممه‌د بن راشید ئال مه‌كتووم بكه‌م و سوپاسی ئه‌وان ده‌كه‌م بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره باشه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاسۆ و رێگه‌ی نوێ، بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆمان تاقی بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمانی تێدا تاقی بكه‌ینه‌وه و كار بۆ باشترین بكه‌ین، ئه‌مه‌ش ئاڵنگارییه‌كه و پێویسته هه‌موومان له‌به‌رچاوی بگرین.
من ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م. ئه‌و هه‌رێمه‌ی به درێژایی دوو ده‌یه‌ی رابردوو له پاشماوه‌ی عێراقی پێشوو خۆی یه‌كخستووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من وه‌ك كه‌سێك قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م و شانبه‌شانی بڕیاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه‌مان وه‌ستاوم وبه‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری بووینه‌ته‌وه.
هه‌موومان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئێمه رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاری بووینه‌ته‌وه، جه‌نگ، یاخیبوون، سه‌ختییه‌كان و نه‌بوونی سه‌قامگیری ئابووری، به‌داخه‌وه بوونه‌ته به‌شێك له پێكهاته‌مان، ناكرێت نكۆڵی بكه‌ین له‌و تێچووه‌ی كه له ئاكامی ئه‌و ئاڵنگارییانه له‌سه‌ر شانماندان، له‌میانه‌ی ئه‌و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌مبووه، دركم به‌وه كردووه ئه‌وانیش خواستێكیان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه له‌و نه‌هامه‌تییه ده‌ربازبین. هه‌روه‌ها له سه‌رانسه‌ری جیهانیش ناوچه‌كه‌مان خواست و ئیراده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاڵنگارییانه ببینه‌وه. خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵ چاویان له‌وه‌یه كه مافی خۆیان و چاره‌نووسی خۆیان دیاریبكه‌ن، پێویسته ژینگه‌یه‌كیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن تاكو به ئاسووده‌یی بژین، ئێمه هه‌وڵی بۆ بده‌ین، سه‌قامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشكه‌وتنی ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌وا، كه پرسگه‌لێكی ئاڵۆزن، رێبازێكی تایبه‌ت به هه‌ر یه‌كێكیان هه‌یه.
گومانی تێدا نییه كه ژماره‌یه‌ك بابه‌تی جیۆسیاسی له ناوچه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له سه‌به‌ته‌ی كێشه‌كان ماونه‌ته‌وه، بۆچی ماونه‌ته‌وه، پێویسته بڕیارێكی بوێرانه هه‌بێت، بوێری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له فه‌ڵه‌ستین هه‌ن بۆ زۆرێك له ئێمه جێگه‌ی نیگه‌رانین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار، به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها كێشه و بنه‌ما ریشه‌ییه‌كانی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ماوه‌ی هه‌شتا ساڵه جێبه‌جێ نه‌كراون، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرابان، ئه‌و تراژیدییه‌ی ئێستامان نه‌ده‌بینی، له‌بری ئه‌مه پرسه‌كه پشتگوێ خراوه و ئاڵۆزتر بووه و له‌كاتێكدا خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئه‌م بۆشاییانه‌یان بۆ وه‌ك ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌جێندای خۆیان به‌كارهێناوه.
ده‌كرێت هه‌مان پێناسه‌ش بۆ گه‌لی كورد هه‌بێت، ئێمه‌ش داوایه‌كی ره‌وامان هه‌یه، بۆ بڕیاردان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین، دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانیشمان دانیان به‌وه داناوه، له‌هه‌مان كاتیشیدا پێمان ده‌ڵێن، ئه‌م پێویستییه سیاسییانه كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌میان، كه هاوكاریمان بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوامان لێده‌كرێت ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه قبوڵ بكه‌ین، له‌كاتێكدا نادادپه‌روه‌ری بووه‌ته خۆراكێك بۆ نایه‌كسانی، هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی و ناسه‌قامگیری سیاسی و پێویسته هه‌ست بكه‌ین به‌شێك له نادادپه‌ره‌وه‌ری سرووشتیان به‌ده‌ستهێناوه. پێویسته رێگه بدرێت به گوێره‌ی مه‌رجه تایبه‌ته‌كان نه‌خشه‌ی ئایینده‌ی خۆیان بكێشن، نابێت هیچ كه‌سێك له رێزگرتن له‌مافی نه‌ته‌وه‌یی بترسێت، یاخود وه‌ك حاڵه‌تێك ئێمه له‌مافی گه‌لان بترسین. رێزگرتن له‌و مافانه سه‌قامگیری به‌هێزده‌كات و به‌ره‌وپێشچوون به‌دیدێنێت.
سه‌باره‌ت به ئاسایش، پێویستمان به هه‌وڵی زیاتره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسایشی گشتیمان، هه‌روه‌ها هاوكاری هه‌رێمایه‌تی بۆ شكسپێهێنانی داعش نموونه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌یه كه ئێمه سوودی لێوه‌ربگرین، كه چۆن ئامانجه‌كانمان به‌ده‌ستبێنین، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین گرژییه‌كان له غه‌ززه، عێراق و سووریا و ده‌ریای سوور زیاد ده‌بن، ئه‌مه ده‌بێته پێویستییه‌كی حه‌تمی تاكو پلانێكی نوێ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانیی و هه‌رێمی و جیهانییهكانمان هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی به شوێن شه‌ڕدا ده‌گه‌ڕێن، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڕه‌شه له دراوسێكانیان ده‌كه‌ن، پێویسته به به‌رپرسیار بناسێندرێن، نابێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌رمی بنوێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیشدا دژبێت.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش، به‌هۆی ههڵوێستمانهوه باجێكی زۆر ده‌ده‌ین، ئێستا ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی جۆرێك له قه‌یران بووه‌ته‌وه، ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه كار بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه بكه‌ین، ئێمه به‌بێ پاساو كراوینه ئامانج، ئه‌م شه‌ڕانگێزییه ده‌بێت رابگیرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر لێره و له چه‌ندین پایته‌ختی دیكه‌ش گووتومه كوردستان هه‌رگیز نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هیچ كه‌سێك له ناوچه‌كه، ئێمه فاكته‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری بووین، ئێمه ده‌مانه‌وێت ره‌فتاری هه‌رێمایه‌تیمان له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت.
ئێمه چاومان له‌وه‌یه پاڵپشتی بكرێین، پێویستمان به‌كاری هاوبه‌شه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه مه‌ترسیداره‌كان ببینه‌وه، كه ده‌كرێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه له‌ناوببات، با ئه‌مه ساتێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان تێیدا بتوانن بڵێن به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی بۆ كێشه‌كان دیاریبكه‌ین.
له‌سه‌رده‌می هێرشی داعش شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه‌كانمان وه‌ستاین، باشترین كارمان كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان نه‌كردایه ئێستا ناوچه‌كه به ته‌واوی ده‌بووه شوێنێكی جیاواز، تیرۆریستان ویستیان له ناوچه‌كه شوێن پێی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان و به‌هێز بكه‌ن و ویستیان پشێوی له‌نێوانمان دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه سه‌ركه‌وتین.
تێكۆشانی بیست ساڵی رابردوو و به‌رخوودانی چه‌ندین ده‌یه‌ی كورد، بووه رێگه‌خۆشكه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ببینه به‌شێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و دانه‌بڕاو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
دامه‌زراندنی ئابوورییمان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی تۆكمه، بناغه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بوو كه له كوردستان به‌ده‌ستمان هێنا، گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوورییش له ئاستێكی فراواندا بووه بنه‌مایه‌كی زیندوو بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی.
سه‌ركرده‌كان پێویسته سه‌رنجیان له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك بێت و به‌رده‌وام بن له وه‌به‌رهێنان له سه‌رچاوه مرۆییه‌كان.. پراكتیزه‌كردنی حوكمڕانی باش زۆر گرنگه بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و كولتووره سیاسییه‌كانمان، هاووڵاتیانیش مافی خۆیانه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان لێ بكه‌ن كه گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوون ده‌رفه‌تی كار دروست ده‌كه‌ن و خۆراكێكیشن بۆ هیوا و ئامانج. ئه‌گه‌ر توانیمان ژینگه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی بخوڵقێنین، ئه‌وا به‌مه ده‌توانین ده‌رفه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویش به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه و پایه‌كانی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منیش به‌ره‌وپێش ببه‌ین.
ده‌توانم بڵێم لێره‌دا خواستێكی به كۆمه‌ڵ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه‌كان كه رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، هه‌یه، ئه‌ویش گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كانه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وكردنی رێبازێكی نوێ و جیاوازه‌وه ده‌بێت. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له میوانداریكردنی لوتكه‌ی كوب28 له ساڵی رابردوو به‌ده‌ستیهێنا، بووه هۆی پێدانی به‌ڵێنێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رمی جیهانی، به‌ر له‌وه‌ی وێرانكارییه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه باڵی به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ماندا بكێشێت.
ئه‌و ئاڵنگارییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌مماندایه پێویستی به بڕیاری بوێرانه‌یه بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و وه‌به‌رهێنان له وزه‌ی نوێبووه‌وه. ده‌وڵه‌تی ئیمارات پێشه‌نگێكی جیهانییه له به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ‌دا. دوبه‌ی و هه‌ولێر هه‌ردووكیان له ناوه‌ندی هه‌ساره‌یه‌كی گهرمبوودان، ئێمه به ته‌واوی ئاگاداری مه‌ترسییه‌كانی پشتگوێخستنی راستییه‌كی كارهساتبارین.
زۆرێك له‌و پابه‌ندییانه‌ی تاوه‌كو ئێستا نراون، دژی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه كورتخایهنهكانن. ئه‌و پابه‌ندیی و به‌ڵێنانه‌ی دراون بۆ پاراستنی نه‌وه‌كانی داهاتوو بوون. گومان له‌وه‌دانییه گواستنه‌وه و گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خاوێن له‌وانه‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتدا تێچووی زیاتر بێت. به‌ڵام پاشه‌كه‌وتی درێژخایه‌نی بۆ هه‌موومان بێ هاوتایه. ئێمه له‌م رووه‌وه پێویستیمان به بوێریی، راستگۆیی و دانایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی وه‌ها قورس بده‌ین. ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌و بڕیاره شكست بهێنین، ئه‌وا ئه‌م به‌شه‌ی جیهان ده‌بێته كووره‌یه‌ك له ژیانمان و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی فراوانی زه‌وی بۆ ژیان شیاو نابن، سه‌رچاوه‌كانی ئاو وشك ده‌بن و ئاسایشی خۆراك رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه. له‌وانه‌یه به بیابانبوون، كۆچكردنی به‌كۆمه‌ڵ و داڕمانی ئابووری به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
دواتر كۆچی ناوخۆیی، كۆچی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕانی دیمۆگرافی ده‌بینین. كێبڕكێ له‌سه‌ر سه‌رچاوه بچووكه‌كان، گه‌لان رووبه‌ڕووی ناكۆكی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی فره ره‌هه‌ند دروست بێت.
هه‌موو وڵاتێك ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه ئابووری، سیاسی، كلتووری و ئهمنیانهدا بكات كه ده‌بنه هۆی كۆچی به‌كۆمه‌ڵ.. ئێستا سه‌ركردایه‌تی بۆ مه‌به‌ست و ئامانجێكی دیاریكراو له هه‌موو كاتێك پێویستتره. ئێمه ئێستا له‌نێوان بڕیاربه‌ده‌ستانی جیهان و نه‌وه‌كانی داهاتوودا ده‌بێت سه‌ركرده باوه‌ڕپێكراوه‌كان خه‌ڵات بكه‌ین و زیاتر هانیان بده‌ین. پێویسته به روونی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و مۆدێرنییهتدان، جیایان بكه‌ینه‌وه له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بمانوه‌ستێنن و بمانگه‌ڕێننه‌وه دواوه.
خانمان و به‌ڕێزان....
ئێمه ده‌توانین ویسته‌كانمان كۆبكه‌ینه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌مماندا. هه‌میشه ئاسان نییه وه‌ك سه‌ركرده‌كان سه‌یری دواڕۆژ بكه‌ین. به‌ڵام به‌رپرسیارێتیمان ئه‌وه‌یه ده‌بێت بیكه‌ین. ئێمه قه‌رزاری ئه‌وانه‌ین كه متمانه‌یان پێداوین.
زۆر سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ لێره بوون، هیوادارم ئه‌م كۆنفرانسه ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ بیرۆكه گه‌وره‌كان و نموونه راسته‌قینه‌كانی سه‌ركردایه‌تیكردن.
زۆر سوپاس
PM:05:49:12/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت