ئاسایشی هه‌رێم: فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كوێخا دێرین و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵك و ماڵی ده‌ركرا
وێستگه نیوز-
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دوو كه‌س به فه‌رمانی كوێخا دێرین ته‌قه‌یان له سه‌رمایه‌دارێكی سلێمانی كردووه و به‌وهۆیه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ناوبراو ده‌رچووه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كاتژمێر 12:10 خوله‌كی شه‌وی 29 له‌سه‌ر 30ی 1ی 2024، له گۆڕه‌پانی ئۆتۆمبێلی به‌رده‌م (یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی) ته‌قه له هاوڵاتی "ئه‌حمه‌د كامیل فه‌قێ" سه‌رمایه‌دار كرا و به‌هۆیه‌وه برینداركرا".
ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردی هێزه‌كانمان ده‌ستپێكرد، سه‌رئه‌نجام له رۆژی 30ی 1ی 2024، به‌پێی ماده‌ی 405 - 31ـی یاسای سزادانی عیراقی، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و ته‌قه‌كه‌ر "ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق عه‌لی" ده‌ستگیركرا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "دوای لێكۆڵینه‌وه، تۆمه‌تبار دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناو و ده‌ركه‌وت تۆمه‌تبارێكی دیكه به ناوی (ئومێد كه‌مال) هاوكاری كردووه كه هاوپیشه‌یه‌تی و هه‌ردووكیان پێشمه‌رگه‌ن له‌لای (دێرین ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) ناسراوه به (كوێخا دێرین) و به بڕیاری ناوبراو تاوانه‌كه‌یان كردووه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پاشان رۆژی 5ـی 2ـی 2024، تۆمه‌تبار ئومێد كه‌مال كه هاوكاری كردووه ده‌ستگیركرا".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئێستا، كوێخا دێرین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه به پێی ماده‌ی 405 - 31 له یاسای سزادانی عیراقی كێشه‌كه‌شی له‌سه‌ر داواكردنی سه‌رانه و پاره‌وه‌رگرتن و هه‌ڕه‌شه‌بووه له سه‌رمایه‌دارێكی سلێمانی".
راشیگه‌یاند كه "هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دادوه‌ر بڕیاریدا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ماڵ و سامانی گوازراوه و نه‌گوزاره‌وه‌ی تۆمه‌تبار دێرین ئه‌حمه‌د و رووخاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ی كه به زیاده‌ڕۆیی كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی".
PM:03:38:12/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 3484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت