ته‌ندروستی سلێمانی: له یه‌ك مانگدا 10 نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله ئه‌نجامدراوه
وێستگه‌نیوزـ
ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، لەماوەی یەك مانگدا 10 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی فێركاری لە سلێمانی ئەنجامدراوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31ی كانوونی دووه‌می 2024) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی هه‌زار و 758 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
باس له‌وه‌شكراوه، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 392 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، 15 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 112 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 33 نەشتەرگەری گەورە و 160 نەشتەرگەری مام ناوەند و 72 نەشتەرگەری بچووك بووە، 10 نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەش ئەنجامدراوە..
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌ر لەمانگی رابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 112 پشكنینی سیتی سكان و 163 پشكنینی تیشك و 189 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 288 چارەسەری سروشتی و پێنج هه‌زار و 133 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
PM:02:35:12/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت