بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و ئه‌گه‌ری روودانی لافاویش هه‌یه
وێستگهنیوزـ
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شناسی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارینی چه‌ند رۆژه‌ی راگه‌یاند و باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌گه‌ری روودانی لافاویش هه‌یه.
پشتیوان ئیبراهیم، به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: "له رۆژی چوارشەممە 14ی شوباتی 2024، شەپۆلێکی بارانبارین کە سەرچاوەی دەریایی ناوەڕاست و هەر وەها شێی دەریایی سوورە كەشێكى باراناوى ناوچەكانمان دەگرێتەوە كە خۆى دەبینێتەوە لە بارانى پچرپچر و هەندێ كات بارانى به خوور و هەورەگرمە و هەورەتریشقەی بەهێزی لەگەڵ دەبێ و رێژەی باران بارین بەپێی ناوچەکان جیاوازە و لەسەرجەم ناوچەکان بارانی باش دەباڕێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: "لەم شەپۆلەدا ئەگەری دروست بوونی لافاو و ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەتایبەتی لە رۆژانی 15 و 16ی مانگ، چونکە چەقی شەپۆلەکەیە هەروەها لەم ماوەی ئەو دوو رۆژەدا خۆتان بەدووربگرن لە شوێنە بەرزاییەکان و شوێنە کراوەکان بەتایبەتی لە کاتی ئێوارە و شەودا".
ئه‌وه‌شی وتووه: ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت لە 15 کیلۆمه‌تر بۆ 35 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا بەپێ کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە.
PM:12:39:12/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت