وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم: سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە وەردەگرین کە چۆن کەرتی پیشەسازیان پێشخستووە

‌کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم

وێستگه‌نیوزـ

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان سوود لە ئەزموونی ئەو وڵات و کەسانە وەردەگرن کە چۆن پیشەسازی وڵاتیان پێشخستووە.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبه‌ی رایگەیاند، "ئەو پانێلەی ئێمە بەشداری تیادا دەکەین بەناونیشانی (دوارۆژی پیشەسازی و رۆڵی حکومەت لە بەکارخستن و سوود وەرگرتن لە بەهرەو تواناکان)ه‌".

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم بۆ كوردستان 24 وتیشی: "لەو پانێلەدا چەندین کەس بەشداری دەکەن کە لە وڵاتە جیاجیاکانەوە هاتوون و شارەزایی و ئەزموونیان هەیە لە بواری پێشخستنی پیشەسازی، بۆیە ئێمەش هەم وتارمان دەبێت و هەم سوود وەردەگرین لەو وڵاتانەی کە سوودیان لە پیشەسازی وەگرتووە و چۆن پێشیان خستووە، هەروەها چۆن ئەو کۆسپ و تەگەرانەی هاتووەتە پێشیان چۆن لایان بردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لوتکەیە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەوکەسانە ببەستن کە لەوڵاتانی جیاجیاوە هاتوون، بۆیە لەو سێ رۆژە لە خەڵکێکی زۆری وڵاتان چاوپێکەوتن و گفتوگۆ دەکەن، تا پەیوەندییەک دروستبکەن سوودیان لێوەرگرن بۆ هەرێمی کوردستان.

کەمال موسلیم باسی لەوەشکرد، "پەیوەندی باش لەنێوان ئێمە و بازرگانانی دەرەوەی وڵات هەیە، بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، ئێران و تورکیا و ئەوروپا".

دووشەممە 12ی شوباتی 2024، لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان له‌ دوبه‌ی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتكرابوون، مه‌سرور بارزانی ئێواره‌ی دوێنی گەیشتە دوبەی، سودانی به‌شداری لوتكه‌كه‌ی نه‌كرد و سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

بەپێی زانیاریەکان، سوودانی لەبەر هەندێ پێشهاتی نوێ و بارودۆخی ئێستای عێراق بەشداری لە کۆبوونەوەی لووتکەکە ناکات. 
 
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "سوودانی وتوویەتی چەند پێشهاتێک لە عێراق هاتوونەتە پێش، ناتوانم بەشداری لە دانیشتنی لووتکەکە بکەم و لەم کاتەدا عێراق جێبهێڵم". 


PM:12:20:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت