شاسوار عەبدولواحید: پارتی و یەکێتی پارە زۆرەکان دەبەن و خەڵک سەرقاڵدەکەن بە شتی بچووکەوە
شاسوار عەبدولواحید
وێستگهنیوزـ
شاسوار عهبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی پارە زۆرەکان دەبەن و لەڕێگای میدیا و کەسانی سەر بە دەسەڵاتەوە خەڵک سەرقاڵ دەکەن بە شتی بچووکەوە و دەیانەوێت دزییە گەورەکان لەبیری خەڵک ببەنەوە.
شاسوار عەبدولواحید، له پهیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، دەسەڵات لە رێگای چەند کەسێکی بەناو ناڕازییەوە خەڵك بە شتی بچووکەوە سەرقاڵدەکات.
دەشڵێت، "لە چەند ساڵی رابردوودا 200 ملیار دیناری پارەی بەشەخۆراک دیار نەماوە، هەموو مانگێک بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار نەوتی هەرێم دەڕواتە دەرەوە و پارەکەی نادیارە".
سەرۆکی جوڵانەوەکە ئەوەشی خستەڕوو، هەرکەسێک باسی دوو بنەماڵەکە و سەری سەرەوەی نەکرد لەژێرەوە لەگەڵ دەسەڵاتە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پشت بەخوا حکومڕانی دەگرینە دەست و داهاتی وڵات بۆ خەڵک دەگێڕینەوە".
AM:11:37:12/02/2024
ئهم بابهته 1748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت