مه‌سرور بارزانی گه‌یشته دوبه‌ی
         
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری دوبه‌ی و له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات پێشوازی لێكرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ی شوباتی 2024، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته شاری دوبه‌ی و له‌لایه‌ن خه‌لیفه شاهین ئه‌لمه‌ره‌ر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات پێشوازی لێكرا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت به بانگهێشتی تایبه‌تیی شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌كتووم جێگری سه‌رۆك ده‌وڵه‌تی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حاكمی میرنشینی دوبه‌ی به‌شداری له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان ده‌كات كه له ڕۆژانی  12-14 /2 له شاری دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاریشه مه‌سرور بارزانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای جیهان وتارێك پێشكه‌ش بكات.
        
        
PM:09:47:11/02/2024 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1168
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت