رێكخراوێكی جووله‌كه بۆ عه‌لی قه‌ره‌داغی: وه‌ره بۆ ره‌فه‌ح ده‌تنێژین و ئاواته‌كه‌ت به دیدههێنین
         
                د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان
        
        
        
          
وێستگهنیوزـ
		
رێكخراوی جووله‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان ده‌كات، به وته‌ی نووسینگه‌كه‌ی، رێكخراوه‌كه به عه‌لی قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت، "وه‌ره بۆ ره‌فه‌ح ده‌تنێژین و ئاواته‌كه‌ت ده‌هێنینه دی".
	
نووسینگه‌ی راگەیاندنی د. عەلی قەرەداغی، سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) بڵاویكردووەتەوە: "رێكخراوێكی داگیركەری تیرۆرست (ئیسرائیل)، هەڕەشەی لە مامۆستا عەلی قەرەداغی كردووە، لەبەرامبەر ئەوەی خواستی خۆی پیشانداوە، بۆ سەردانیكردنی دەروازەی رەفەح و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ كەرتی غەززە، كە ماوەی زیاتر لە 127 رۆژە گەمارۆدراوە.
	
باسی له‌وه‌شكردووه: "هەڕهشەكە كە لەهەژمارێكی ئیسرائیلیەوە ئاڕاستەی د. عەلی قەرەداغی كراوە، ئاماژە بەوەكراوە: "زۆرباشە وەرە ئاواتەكەت بەدیدەهێنن و دەتنێژین".
	
نووسینگەكەی د.عەلی قەرەداغی، جەختیكردووە لەوەی، "مامۆستا تائێستا پێداگرە لەسەر نیازەكەی، بۆ سەردانیكردنی دەروازەی رەفەح و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە هاووڵاتیانی غەززە".
	
        
        AM:11:50:11/02/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4864
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت